برینداربوونی شوانێک بە فیشەک و کەوتنە خوارەوەی کۆڵبەرێک لە بەرزایی

KMMK:

چوارشەممە2ی ڕەزبەری2720ی کوردی، شوانێکی خەڵکی گوندی “ماڵتە”ی سەر بە شاری بانە بە ناوی “کەیوان قادرپوور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو لە گوندی “چۆمان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناحیەی سەری بە گرانی بریندار بووە. دەکوترێ کە ناوبراویان بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە شاری ســنە گواستۆتەوە، بەڵام دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

لە ڕاپۆرتێکی دیکە 30ی خەرمانانی2720ی کوردی، “کاوە عەبدی” 28ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی”ڕزاب”ی سەر بە سەوڵاوا، خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی هەڵهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزایی کەوتۆتە خوارەوە و بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو دەرچووی بواری بیناسازی لە زانکۆی ئیلامە، بەڵام بە هۆی بێکاری لە ڕووی ناچارییەوە ڕووی لە کۆڵبەری کردووە. ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی “تەتە” کە دوایی دەکەون و هەڵدێت لە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له بەرزایی دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.

به پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان9 هاوڵاتی و 139 کۆڵبەر و کاسبکار بە دەستی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان