پاوە: دەستبەسەرکردنی چوار ژن لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی

KMMK:

چوار شەممە ۲۶ خەرمانانی ۲۷۲۰ کوردی، هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “میرئاولی” سەر بە شاری پاوە لە هێرشێک بۆ سەرماڵی چەند هاووڵاتی چوار ژن یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دەستبەسەر کراون بریتین لە: نەرگس موحەمەدی، نگین وەیسی، بەهار ئەحمەدی و ئیلهام موردای. جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئیتلاعاتێکانی حکومەتی ئێران بێ لە بەر دەست دابوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای ئەو هێرشەیان ئەنجام داوەو ئەو چەن کەسەیان دەسبەسەر و ڕاگوێزی بنکەی ئیتلاعاتی حکومەت لە پارێزگای کرماشان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە لە هۆکاری ئەو هێرشە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی هەردێ و ڕادەی هێرش و دەسبەسەری و گوشار و سێدارە بۆ سەر خەڵک زیاتر دەکات و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ئەو حکومەتە و کۆتایی هاتنی سیستمی نا دێموکراسی زاڵ بەسەر وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی تری بندەستی ئەو حکومەتە کە بە زاڵکردنی ترس بەسەر کۆمەڵگا ئامانجێتی پاشەکشە بە خەڵک بکا بۆ بەردەوامی خۆی و بێدەنگ کردنی خەڵک بۆ داواکاری لە ماڤە ڕەواکانیان.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان