حوکمی ئێعدامی هوشمەند عەلیپوور هەڵوەشایەوە

KMMK:

سێشەممە25ی خەرمانانی 2720ی کوردی، پارێزەرەکانی هوشمەند عەلیپوور ڕایانگەیاند کە، دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە پێیان ڕاگەیاندوون کە حوکمی ئێعدامی پارێزراوەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی کوتەەی پارێزەرانی ئەم زیندانییە سیاسییە ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای وڵاتی ئێران هەڵوەشاوەتەوە و لە سەر دۆسیەی هۆشمەند وەلانراوە.

هوشمەند عەلیپوور، زیندانی سیاسی، ڕۆژی هەینی 12ی گەلاوێژی 2718ی کوردی لە نێزیکی شاری سەقز لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە گومانی بەشداری کردنی لە هێرشێکی چەکداری بۆ بنکەیەکی ئەمنییەتی لە شاری سەقز دەستبەسەر و ڕۆژی 23ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لە لقی دووی سەرلەنوێ پرسینەوە(بازپرسی)ی دادسەرای ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی “بەغی” تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرابوو(تفهیم اتهام) .
ناوبراو پاش نێزیک بە4 مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی دووشەممە28ی خەزەڵوەری 2718ی کوردی، بۆ زیندانی ناوەندی سەقز ڕاگواسترا.

ئەم زیندانییە سیاسییە چوارشەممە 5ی بەفرانباری هەمان ساڵ بۆ زیندانی ئێران لە سنە گوازرایەوە و ڕۆژی پێنجشەممە 9ی خەزەڵوەری2719ی کوردی، بە ئامادە بوونی پارێزەرەکەی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ســنە بە تۆمەتی “بەغی” محاکمە و بە پێی ئەو دەنگە دیاری کراوەی دادگای ئینقلاب ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا. ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممه 8ی بەفرانباری 2719ی کوردی، بە بنەماڵه و پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

هوشمەند عەلیپوور لە ئەندامانی حیزبی” پارتی ئازادی کوردستان” بووە و کاتێ کە بۆ چالاکی پڕوپاگەندا لە باشووری کوردستانەوە ئاودیووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببوو، دەکەوێتە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانەوە و دەستبەسەر دەکرێ.

ئەم هاوڵاتییە 26 ساڵ تەمەنە خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ پاش دەستبەسەری پاش تێپەڕاندنی پتر لە دوو مانگ بەبێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پارێزەر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنه ڕاگیرابوو.

بنەماڵەی هوشمەند عەلیپوور کوتبوویان کە ئەو ئەندامی حیزبی ئازادی کوردستان بووە بەڵام لە چالاکی چەکداری بەشداری نەبووە و بە مەبەستی چالاکی سیاسی وەکوو ڕاگەیاندنی حیزبی چالاکی هەبووە.
هەژار عەلیپوور برای هوشمەند عەلیپوور لە نامەیەکدا وردەکاری دەستبەسەری براکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بڵاو کردەوە. ناوبراو لەم نامەیەدا پەرژاوەتە سەر ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێی براکەی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: