سەلاس باوەجانی: کولبەرێک لە بەرزاییەکانی نۆسود بریندار بوو

KMMK:

ڕۆژی شەممە 22ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لە کاتی هەڵاتن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، کولبەرێک بە ناوی «فاتح مەحموودی» 34 ساڵ کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی «قلقلە»، سەر بە شاری “سەلاس باوەجانی” بریندار بوو.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کاتی هەڵاتنی لە دەستی سەربازەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نۆسود لە سەرلوتکەی چیاکە کەوتە خوارەوە و قاچی بە سەختی بریندار کرد.

بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 51 کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 131 کوڵبەر و کاسبکار بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: