ئیترهەواڵەکان

کوژران و برینداربوونی دوو کرێکار لە دێولان

KMMK:

هەینی ۱۴ی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی، بە هۆی ڕووداوێکی کار، بە هۆی ڕووخانی دیوار کرێکار بە ناوی ” شەریف ناسر ئابادی” خەڵکی ” بوڵوان ئاوا” گیانی خۆی لە دەست داوە و کرێکارێکی دیکە بە ناوی ” ئەکبەر” هەر دوو پێی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕووداوی ناوبراو لە گوندی” سۆفی ئاوا”ی سەر بە دێولان بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن هاتۆتە ئاراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە چەندین کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن، کەمتەرخەمی و نەبوونی دۆخی ستاندارد ی کاری لە لایەن خاوەن کارەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانی خۆی لە دەست داوە یان بە گرانی بریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی

کەیوان مینوویی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا