KMMK:
سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” حەمید حسێنی” ٢٧ ساڵ تەمەن، خەڵکی ناحیەی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگواستراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١٢۴ کۆڵبەر و کاسبکار ل لایەن هێز سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان