خۆی: یەک کۆڵبەر بریندار بوو

KMMK:

یەک شەممە ۹ی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سودین کۆلاشی ۳۵ ساڵان کوڕی بەهائەدین خەڵکی گوندی گێوران لە ناوچەی کوتوێڵی شاری خۆێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەیەکی پزیشکی راگوێستراوە..

بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا ۱۲۳ کرێکار لەلایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان