KMMK:
یەک شەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، «نادر زیایی فەڕ» دانیشتوی شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێ بە مەبەستی بەڕێوە بردنی سزای بەندکردنەکەی بۆ بەندیخانەی کۆماری ئێران لە شاری نەغەدە گواسترایەوە.
ئەم هاوڵاتییە لە لایەن دادگای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەم سزایە لە دادگەی پێداچونەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
نادر زیایی فەڕ کوڕی موحەمەد و خەڵکی گوندی «مەلاعیسای» سەر بە دەشت بێڵە.
نادر زیایی فەڕ خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی بەبێ ئیزنی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لەلایەن ژوری ١٠١ی دادگەی سزادانی ٢ی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.
شایانی باسە کە دام و دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان شارۆمەندان بە بێ هەبونی بەڵگە و هۆکارێک بە بەندکردنی درێژ خایەن سزا دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان