ســنە: نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی کورد

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “مادێح فەتحی” کوڕی محەممەد خەڵکی سنە چالاکی ژینگەپارێز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم هێزانە بە بێ هەبوون یان نواندنی مۆڵەتی قەزایی و بە شکاندنی درگا و پەنجەرە و سوکایەتی و بێڕێزی هەڵیان کوتاوەتە ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. لەو دەمەوە تا ئێستە تەنیا دوجار بە کورتی توانیویە لە ڕێی تلەفوونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بگرێ و لە هەبوونی پارێزەریش بێبەری کراوە.

شیاوی باسە؛ ڕێکەوتی مانگی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، هاوژینی ناوبراو، سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا وئەم حوکمە لە لقی چواری دادگای پێداچوونە بۆ ٢٠ مانگ زیندانی داشکا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان