KMMK:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کەریم مێهرابی باوکی ساسان مێهرابی پێشکەشکاری تلەفزیۆنی ئاریەن و ئەندامی شۆرای ڕێوەبەری پلاتفۆڕمی یارسان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی٢٧٢٠ ی کوردی، دوو کەس لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەرپێڵ زەهاو دەچنە ماڵی کەریم مێهرابی باوکی ساسان مێهرابی پێشکەشکاری تلەفزیۆنی ئاریەت تیڤی و ئەندامی شۆرای ڕێوەبەرف پلاتفۆڕمی یارسان، ناوبراویان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەرپێڵ زەهاو کرد.
ناوبراو پاش چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لە سەر کرا و گۆشاری خرایە سەر بۆ ئەوەی ژمارە تلەفوونی کوڕەکەی بدات بە لێپرسەرەکان و بە زۆرە ملێ لە پێش چاوی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێی واتساپەوە پێوەندی لە گەڵ بگرن و لێپرسەرەکان قسەی لە گەڵ بکەن. هێزە ئەمنییەکان لە ڕێی گوشارهێنان بۆ سەر کەریم مێهرابی ناوبراو ناچار دەکەن داوا لە کوڕەکەی بکات کە وڵامی پێوەندی ئەوان بداتەوە و بە وتنی ئەوەی کە “بیرێک لە ئێمەیش بکەوە” موبایلەکە بە هێزە ئەمنییەکان دەدات.
کەسێک کە خۆی بە ناوی ئەمیر موحیبی و لێپرسەری ئیدارەی ئیتلاعات دەناسێنێ، لە پێوەندییە تلەفوونییەکەدا لێپرسینەوە لە ساسان مێهرابی دەکات و هەوڵ دەدات بە پێدانی وادە و بەڵێن نابراو هان بدات بۆ سەردان و سەفەر کردنی بۆ ئێران. هەروەها لێپرسەر بەڵێن دەدات لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران، ئەگەر چالاکی سیاسی لە ئێران لە ئارادایە و هیچ چەشنە دەستبەسەر و بەدواداچوونی یاسایی لە ئارادا نابێت.
ئەمیر موحیبی لێپرسەر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە بۆ سەرپێڵ زەهاو نێردراوە.
تەنیا پاش تەواو بوونی پێوەندییەکە ڕێگە بە کەریم مێهرابی دەدرێت لە ئیدارەی ئیتلاعات بچێتە دەرەوە.
کەرێم مێهرابی دانیشتووی گوندی بازگیر سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاوە و سەرقاڵی کرێکاری و حەقدەستی ڕۆژانەیە.
ماڵپەڕی بەسیج نیووز کە هەواڵگری و ئۆرگانی فەرمی بەسیجی حکوومەتی ئێرانە، پاش ئاشکرابوونی پلاتفۆڕمی یارسان لە ماڕسی ٢٠١۶ی زاینیی، ئەم ڕەوتەی بە گرووپێکی تیرۆریستی لە قەڵەم دەدات و دەست دەکات بە پڕوپاگەندەی دژ بەوان و بە دەیان جاریش هەڕەشە لە ئەندامەکانی دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
Pingback: گوشاری هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی ساسان مێهرابی/فشار نیروهای امنیتی و اطلاعاتی ایران بر خانواده ساسان مهرابی