KMMK:
چوارشەممە ۲۲ گەلاوێژی ۲۷۲۰ کوردی، هاووڵاتییەکی تر بەناوی «ڕەحمان ڕەحیمپوور» خەڵکی شاری سەقز لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە و شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە لایان ئەو هێزانەوە بێ لە بەردەستدابوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە بنکە قەزایی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە و شارە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هۆی دەستبەسەرکرانی نابراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ڕێژەی دەستبەسەر کراوان لە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا لە لایان کۆماری ئیسلامی گەیشتۆته ۱٢۵ کەس.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


