بانکی گیراوانی سیاسیسزاداروی سێدارەسیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

حەیدەر قوربانی لە رێگای پارێزەرەکەیەوە داوای پێداچونەوە بە دۆسیەکەی کرد

KMMK:
حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران کە لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە رێگای پارێزەرەکەیەوە داوای پێداچونەوە بە دۆسییەی خۆی کرد.

شایانی باسە کە: ساڵەح نیکبەخت پارێزەری حەیدەر قوربانی رایگەیاندوە کە بە هۆی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ناوبراو و هەروەها پەسەند کردنەوەی ئەم سزایە لەلایەن ژوری ٢٧ی دەستەی باڵای وڵاتی ئێران داوای پێداچونەوەی سەر لەنوێیان کردوە.

شایانی باسە کە: حەیدەر قوربانی خەڵکی کامێران و لە مانگی رەزبەری ٢٧١٦ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لە رەزبەری ساڵی ٢٧١٨ی کوردی لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری سنە بە تۆمەتگەلی( ئەندام بوون لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کوشتن بە چەکی گەرم ) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسپێندێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دادگای پێداچوونەوەی چالاکی کرێکاری کورد، مەحموودی ساڵحی بەڕێوەنەچوو

پێشگرتن لە ئازاد بونی موحەممەد ئەمین ئاگوشی بەندکراوی سیاسی کورد

هەڵکشانی ڕێژەی نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە لەپارێزگای سنە