تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی 17ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، موبین حسێنی کۆڵبەری 16 ساڵ تەمەن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ڕۆژی ئەوڕۆ هێز چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێستانەکانی نەوسوود کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی ” موبین حسێنی” خەڵکی ” دووریسان” سەر بە پاوە کە لە کاتی کۆڵبەریدا بوو داوەتە بەر هێرش.
هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەم کۆڵبەرەیان داوەتە بەر کوتەک و لێدان و ناوبراو سەر و ڕوومەتی بە گرانی بریندار بووە.

موبین حسێنی هەنووکە لە نەخۆشخانەی پاوە لە بن چاوەدێری پزیشکیدایە و دۆخی ناجێگیرڕاگەیەندراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەمتاڵەتەوە ۱۰۰ کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ـەوە بریندار بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان