پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی یۆنان ۴۵ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

KMMK:

پەنابەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “ئەنوەر نیلوفەڕی” کە بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر وەرگرتووە بە بۆنەی وڵام نەدانەوەی لە لایەن UN بە نیسبەتی داواکارییەکانی ماوەی ۴۵ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەنوەر نیلوفەڕی ماوەی پێنج ساڵە وەکوو پەنابەر لە وڵاتی یۆنان دەژی و پاش وەرگرتنی ئیقامەی سیاسی ڕوو لە وڵاتی سوئێد دەکات بەڵام لەو وڵاتە دەسبەجێ دیپۆڕتی یۆنانی دەکەنەوە و بەڵام ئەو وڵاتە ئیقامەکەی بۆ نوێ ناکەنەوە و هەر بۆیە لە دۆخێکی خراپی جەستەیی و ڕۆحیدا دەژی و هەر وەکوو لە وێنەکاندا دەبینرێ مەترسی جیددی لە سەر تەندرووستی ناوبراو هەیە و لە ئەگەر پێنەدانی ئیقامە و نیشتەجێ نەبوونی لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا یان دیپۆڕت کردنەوەی بۆ ئێران گیان و ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە وڵاتی یۆنان و ڕێکخراوەی UN دەکەین بە دەم داواکاریەکەیەوە بچن و هاوکات داوا لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەکەین هەڵوێست بنوێنن و چیدی با گیان و ژیانی ئەم پەنابەرە نەکەوێتە مەترسییەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: