جەعفەر حەسەن زادە لە ژێر ئەشکەنجەی گرانەوە چووە حاڵەتەی کۆما ـوە

KMMK:

شەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، جەعفەر حەسەن زادە هاوڵاتی ۴٩ ساڵە خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاوڵاتییە پیرانشارییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە ڕاگواستراوە و لەوێ بە گرانی ئەشکەنجە کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەدا زەبری مێشکی پێدەگات و لە هۆش دەچێت.
ناوبراو لە ئەنجامی جەڵدەی مێشکی کە بە هۆی ئەشکەنجەوە تووشێ بووە دەچێتە کۆما ـوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان هەر بەم بۆنەوە ناوبراویان بۆ نەخۆشخانەی عارفیان لە شاری ورمێ گواستۆتەوە.

ئەم هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنووکە لە نەخۆشخانە کەوتووە و لە بن چاوەدێری پزیشکیدایە.

شیاوی باسە کە هاوڵاتیان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەرکراو لە زیندانەکانی ئێران ئەشکەنجە دەکرێن و لە چەندد حاڵەتی ئەشکەنجەی گرانی ئەم هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتیانە مردنی دەستبەسەر کراوانی لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان