KMMK:
یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، فرووغ ئاخوندزادە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگواسترا.
ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دەستبەسەر کرابوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، فرووغ ئاخوندزادە ٣٣ ساڵ تەمەن، خێزاندا و خەڵکی ورمێ دوایی کۆتایی هاتنی لێپرسینەوه بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ گوازراوەتەوە.
ناوبراو بە لایەنگری یان ئەندامەتی لە حیربە کوردستانیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئیران تۆمەتبار کراوە.
له هەواڵێکی دیکە فەرهاد عەبدی، هاوڵاتی کامێرانی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کامێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
ئەم هاوڵاتییە لە کتێب فرۆشی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازڕاوە.
ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پال ناوبراو و هۆکاری دەستبەسەری تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


