هێرشی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

KMMK:
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای زەوی و ئاسمانەوە بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناوچە سنوریەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوری کوردستان بەچڕی بوردمان کرد.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: بوردمانی ئەم بارەگایانە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە رێگای ئاسمانەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و لە زەویەوە بە چەکی قورس لە جۆری کاتیوشاو تۆپ بووە زیانێکی زۆری بە یەکێک لە بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەوتوە.

شایانی باسە کە: بەخۆشحاڵیەوە لەم هێرشانەدا خەساری گیانی لەو پێشمەرگانە نەکەوتوە و بەس هەندێک لە بارەگاکان خەساریان لێ کەوتوە.

دەبێت ئاماژە بکەین کە: کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جارە بە بێ هۆکارێک و لەم ساڵانەی دوایدا دەستی داوەتە بوردمانی بارەگا و شوێنی حزبەکانی رۆهەڵات و بەم کردەوەی خۆی بنەما یاساییەکانی نێودەوڵەتی و مرۆڤی ژێر پێ دەنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان