خۆکوژی کچێکی گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوروبەری سلێمانیە

KMMK:
شەممە ١١ی گەڵاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کچێکی گەنج لە ئوردوگای چەکداری حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی ” تینا محەممەدی” ناسراو بە “هێرۆ” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: تینا محەممەدی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ١٧ ساڵی تەمەنە کە بە پێی هەواڵەکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: شەوی شەممە دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە.

شیاوی باسه کە: تینا محەممەدی لە پێشمەرگانی گەنج کە تازە چبووە نێو حیزبی ناوبڕاوەوە و لە ئوردوگای زڕگوێزەڵە لە دەوبووبەری سلێمانیە لە باشووری کوردستان بووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییە و بە هەژماری ئەم حاڵەتە تا ئێستە ٢٢ ژن و ٢٠ پیاو لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان