سنە؛ ئێعدام کەسێک بە تۆمەتی کوشتن

KMMK:

پێنجشەممە ٩ی گەڵاوێژی٢٧٢٠ی کوردی،حوکمی ئیعدامی مورتەزا پیر خزری کە بە تۆمەتی ” کوشتن” بە ئێعدام مەحکووم کرا بوو، لە زیندانی ناوەندی حکومەتی ئیران لە شاری سنە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ دوشەممە ٦ی گەڵاوێژ، جێبەجێ کردنی حوکمی ئەم هاوڵاتییە بە پێدانی دەرفەتێکی ٤۵ ڕۆژە لە پێناوو دانی دو میلیارد تمەن دییە و وەرگرتنی ڕەزا مەندی دایک و بابی دواکەوتبوو ، بەڵام بەرپرسانی زیندان لە ناکاو حوکمی ئێعدامی ئەویان جێبەجێ کرد.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەم زیندانیە ڕۆژی شەممە ٤ی گەڵاوێژ هاورێ لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی حوکومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگواسترابوون.
مورتەزا پیرخزری ، دو ساڵ پێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی ” کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری مافی مڕۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ٢۵ کەس ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان