KMMK:
له چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ســنە بە ناونیشانی ” تارق ڕەحیم پوور” هاوڵاتی خەڵکی شاری ســنە له لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لەو شارە ساڵێک زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو بە سەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی دژبەری دەسەڵات” بە چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو و لە سەر سکاڵای سپای پاسداران لە مەڕ تۆمەتی ” تەمەڕود و سوکایەی بە دەسەڵات و هێزە حکوومییەکان” ساڵێک زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرا.
شیاوی باسه ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١۴ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە گەڵ براکەی “بنیامین ڕەحیم پوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له شاری سنە دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە له ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان