عومەر خاکزاد بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێنی ئازاد کرا

KMMK:

پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، عومەر خاگزاد هاوڵاتی پیرانشاری بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگا لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، لەملایەن هێزە ئەمنییەکان لە گوندی لاجان دەستبەسەر، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ بۆ زندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە گوازرایەوە.

عومەر خاگزاد بە ” هاریکاری یەکێک لە حیزبه کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

عومەر خاگزاد کوڕی حاسڵ، خەڵکی گوندی شلیم جاران سەر بە پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە گوندی لاجان سەر بەو شارە بە بێ نواندی مۆڵەتی قەزایی و بە کوتەک و لێدان دەستبەسەر کرا. ناوبراو پاش ماوەیەک بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان