KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ ی کوردی، حوکمی ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندان لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری ســنە سەپێنرا بە سەر سێ هاوڵاتی و ژینگەپارێز بە ناوەکانی، ” فازێ قۆیتاسی، ئامانج قوربانی و سیروان قوربانی ـیدا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ڕێوڕەسمی دادگایی ئەم هاوڵاتییانە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ هاوڕێ لە گەڵ ٧ کەسی دیکە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنه بەڕێوە چبوو.
بە پێی زانیارییەکان حوکمی داسەپاو بەسەر ئەم هاوڵاتیان بەم شێوەیە: ئامانج قوربانی ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری، فازڵ قۆیتاسی ٢ مانگ زیندانی تەعزیری و ۵ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو و سیروان قوربانی ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کراون.
شیاوی باسه ئەم دە چالاکە ژینگەپارێزە لە مانگی بەفرانباری ٢٧١٨ی کوردی، بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری کامێران دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە پاش تەواو بوونی خولی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە ناوی ئەو چالاکانەی کە لە گەڵ ئەم سێ ژینگەپارێزە دەستبەسەر کرابوون بەم شێوەیە:
هادی کەمانگەر، بەختیار کەمانگەر، عیسا فەیزی، ڕاشید مونتەزری، مەهدی قوبادی، فەرزاد حسێنی و خالید زەمان کە هەموویان لە دۆسییەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی لایەنگری و هاریکاری حیزبێکی کوردی دەستبەسەر کرابوون و دواتریش ئاشکرا بوو کە هەموو سناریۆی ناوەندە ئەمنییەکان بووە بۆ ناچالاک کردنی هاوڵاتییانە لە بواری پاراستنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان