دوو گەنجی دەستبەسەرکراوی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

KMMK:

دووشەممە ۶ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ” مەتین خولە” مێرمنداڵی ١۶ تەمەن کوڕی ئیدریس دانیشتووی شاری مەهاباد پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بووە.

شیاوی باس کە ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٨ ساڵە سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکان حکوومەتی ئێران ” لە لایەن ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی باوکی ئەم مێرمنداڵە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.

هەروەها شەممە ۴ی گەلاوێژ، ” مەسعوود خولە” ١٧ ساڵ تەمەن دانیشتووی شاری مەهاباد پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملوێن تمەنی ئازاد بووە.
مەسعوود خولەیش ناوەڕاستەکانی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەو دوو حاڵەتەوە ١٠۵ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: