قامچی لێدانی گەنجێکی سنەی و بریندارکردنی مێرمنداڵێکی کرماشانی

KMMK:
یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، مێرمنداڵێکی ۱۵ ساڵان بە ناوی «پارسا وەیسی» بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار کراوە.
بە پێی زانیاریەکان؛ ناوبراو بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە لە ناحیەی شانی چەپ بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بریندارکردنی ئەو مێرمنداڵە نادیارە.
دوو شەممە ۶ گەلاوێژ بریاری دادگا بۆ قامچ لێدانی چالاکی مەدەنی «فواد عینایەتی» لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بەرێوە چوو.
جێی وەبەرهێنانەوەیە کە فواد عینایەتی لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان کە لە سنە بەرێوە چوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو. ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگا «انقلاب»ی ئێران بە ۷۴ قامچی لێدان حوکم درابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: