KMMK:
یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ٢ زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە دوو کەیسی جیاواز بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گوازرانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان: ناوی یەکێک لەم زیندانیانە ” عەلی عەبدی” لە بەندی ١ـ ٢ ڕاگەیەندراوە و زیندانی دیکە کەلە بەندی گەنجان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە ناوی نادیارە.
ئەم دوو زیندانییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و بە کوشتنەوە( ئێعدام) مەحکووم کراون.
بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم زیندانیانەیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندی کەس و کاری کوژراوەکە، حوکمی ئێعدامی ئەم دوو زیندانییە سەرلە بەیانی سبەی جێبەجێ دەکرێ.
شایەنی باسە: شیمانەی ئەوە دەکرێت ڕێژەیەکی زۆرتر لە زیندانیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووره تاکەکەسییەکان گوازابێتنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان