پیرانشار: سەپاندنی دوو مانگ زیندانی بەسەر هاوڵاتییەکدا

KMMK:

“واحید سەعیدی” خەڵکی پیرانشار، لە دادگای بەدواداچوونەوە ۲ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی زانیارییەکان: ناوبراو لە دادگای یەکەمدا بە ۱ سال زیندانی حوکم درابوو بەڵام لە دادگای بەدواداچوونەوە حوکمەکە گۆڕاو بوو بە ۲ مانگ و هەروەها دادگای بەدواداچوونەوە ئەو مەودایەی کە واحید سەعیدی لە دەستبەسەری بەسەری بردوە، ئەژماری کردوە.

شایانی باسە کە: ١٧ سەرماوەز ۲۷۱٨ کوردی، واحید سەعیدی لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی “هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵات” دەستبەسەر و دوای ئەوەی کە دوومانگ لە ژیرلێکۆڵینەوەدا بوو بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: