KMMK:
چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی “کامیل قادری” کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی دیلزەی سەر بە پیرانشار لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەغەدە ئێعدام کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەی کوشتنی کەسێکی دیکه بە ناوی “شۆڕش قوبادیان” لە ساڵی٢٧١٨ی کوردی، که لە تێکهەڵچوونێکدا دەیکوژێ، بە کوشتنەوە(قەساس) سزا دەدرێت و چوارشەممە ئێعدام دەکرێت.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە بۆ تۆمەتگەلی وەکوو مادە هۆشبەرەکان و سیاسی و قەساس ٢٢ هاوڵاتی لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە و لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان