KMMK:
دووشەممه ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران حسێن عوسمانی زیندانی سیاسی مەحکووم بە ٣٠ ساڵ زیندان ـیان داوەتە بەر لێدان و بێحورمەتی و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گواستۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ڕایەدارانی ئیتلاعات بە گوشار خستنەسەر ئەم زیندانییە سیاسییە داوایان لێکردووە کە چەندد پەڕەیەک واژۆ بکات. حسێن عوسمانی ئەو داوای ئەوانی جێبەجێ نەکردووە و سەرلەنوێ سوکایەتی پێدەکرێ و هەڕەشەی ئێعدامی لێ دەکەن.
حسێن عوسمان هاودۆسیەی دیاکۆ ڕەسووڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵایە ک حەوتووی ڕابردوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کران.
شیاوی باسە کە حوکمی ئێعدامی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە لە سەر بنەڕەتی سناریۆیەک بوو کە دامەزراو ئەمنیێەکان گەڵاڵەیان کردبوو و بوو بە هۆی قوربانی بوونی ئەم دووهاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان