برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە چەندد ناوچەی جیاوازی کوردستان

KMMK:

لە ماوەی سێ ڕۆژدا هێزە چەکدار و سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئێران سێ کۆڵبەریان بریندار کردووە. ئەم سێ کۆڵبەرە لە چەندد ناوچەی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بەر ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران و فیشەکیان بەر کەوتووە.

یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵی بان تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی میکائیل خوسرەوی بە گرانی بریندار زووە. ئەم کۆڵبەر بۆکانی ـیە هەنووکە لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕـیش کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی نەوسوود کەوتوونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و کۆڵبەرێک بە ناوی ئومێد محەممەدی خەڵکی بەشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە کاتی هەڵهاتن لە دەستی ئەم هێزانە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە قەفی چیا لاقی شکاوە.

هەروەها سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ،هێزە سنوورییەکانی ئێران لە چەلدێران کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی سگریک سهر بە چالدێران بە ناوی وەیسی حسێن نەژاد بە گرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری بۆ ناوەندی دەرمانی شاری وان له باکووری کوردستان ڕاگواستراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان