دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ٢۴ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، موراد مورادی هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەنهێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە تا ئێستە هۆکار و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە کوردە نەزانراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی سەید کامیل ئەحمەدی ڕێکەوتی شەممە ١۴ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و ڕاگواستراوە بۆ شوێنێکی نادیار و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراویش نەزانراوە.

شیاوی باسە ڕۆژانە هاڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانە و زیندان دەکرێ و کۆماری ئیسلامی ئێران هەردەم پەلاماری چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپارێزی و کرێکاری دەدات و توندی زیندانەکانی دەکات و تۆمەتی لایەنگری لە حیزبەکانیان دەخاتە پاڵ بە چەشنێکە ئاماری زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی ئێران بە نیسبەتی حەشیمەتی گشتی ئێران زۆرترە و هەموو زیندانەکانی ئێران تەژییە لە زیندانی کورد.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو حاڵەتەی سەرەوە ٩٢ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرنن ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان