KMMK:
دووشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی «سابیر شێخ عەبدوڵا» و «دیاکۆ رەسوڵ زادە» لە ژوری ١-٢ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بۆ ژوری تاکەکەسی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە.
شایانی باسە کە ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەگەری لەسێدارەدانیان لەبێدەنگیدا لەسەرەوەیە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە لە مانگی رەزبەری ٢٧١٧ی کوردی لە لایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ بە تۆمەتی( موحاربە و ئەندام بون لە حزبی کۆمەڵە) سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و پاشان ئەم سزایە لە لایەن ژوری باڵای کۆماری ئیسلامیەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان