کرماشان: ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

رۆژی چوارشەممە ۱۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی، ژنێکی خەڵکی باینگان بە ناو «شەکیبا زەحمەتکێش» لەرێی خواردنی حەبەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو: شەکیبا زەحمەتکێش کە تەمەنی ۲۵ ساڵ بووە و خاوەن منداڵێکە لە شاری باینگان سەر بە پاوە لە رێی خواردنی حەبەوە خۆکوژی کردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی ئاماژەیە لە هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە گەنجە زانیارییەک لەبەر دەست نییە و تا ئێستا روون نەبۆتەوە، بۆچی ناوبراو دەستی داوەتە خۆکووژی.

کێشەی ماڵباتی، بێکاری، نایەکسانی، یاسا و رێسا دژە ژنان و هتد بەشێک لەو هۆکارانەن کە دەبنە هۆکاری خۆکوژی ژنان لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا بە هەژمار کردنیئەم حاڵەتەوە ۲۰ ژن و ۱٥ پیاوکۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان