KMMK:
شەممە ۱۴ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، تووشبوونی زیاتر لە ۱۰۰ کەس بە وایرۆسی کوید ۱۹ لە زیندای کۆماری ئیسلامی لە ورمێ و دۆخی ناجێگیری دوو زیندانی سیاسی محەمەدشەریفسالم و پیمان میرزازادە هوونەرمەند کوردی خەڵکی ورمێ بە هۆی تووشبوون بە کڕۆنا.
بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە ۱۰۰ کەس لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ تووشی ئەم وایرۆسە بوونە و حکومەت تەنیا بە بەسەندە کردن بە ناردنی ئەم تووشبوانە بۆ بەشی دەرمانی گرتووخانەکە لە ناردنی ئەم گیراوانە بۆ نەخۆشخانە خۆدەپارێزێ و ئەوە لە کاتێک دایە کە بارودۆخی زیندانی سیاسی کورد محەمەد شەریف سالم ناجێگیرە و لە مەترسی جددی دایە و هەروەها پەیمانمیرزازادە هوونەرمەندی کورد یەکێک لە تووشبوانەیە و لە ناو ئەم زیندانە دایە.
جێگای ئاماژەیە کە محەمەد شەریف سالم دوو ساڵ پێش ئێستا لە لایان کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حێزبی دێموکڕاتی ئێران پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا. ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی تووشی ئەم وایرۆسە بوو و هەر بەو هۆیە ڕەوانە پشوو کراو و پێش چاک بوونەوە گەڕاندرایەوە زیندان و لە ئێستا دا لە بارودۆخێکی مەترسیداریە.
جێگای سرنجە کە کۆماری ئیسلامی، کە خۆی هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ئەم وایرۆسەیە و لە بەردەوامی لە سەر سیاسەتی نامرۆڤانە و بە تایبەتی دژی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم وایرۆسەی وەک کەرەسەیەک بۆ لە ناو بردنی زیاتری چالاکوانان و زندانیانی سیاسی و خەڵکی کورد بەکار دێنێ و بە گوازتنەوەی بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی و تووشکردنیان بەم وایرۆسە ڕێگایەکی چەپەڵی تر بۆ لە ناو بردن و کوشتنی هەرە زیاتری وشیارانی نەتەوەکەمان دەپێکێ.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان