پیرانشار: خۆکوژی مێرمنداڵێک بە چەکی گرم

KMMK:

جومعە ۱۳ پوشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱٦ ساڵان بە ناوی “ئەمیر ئەرسەلان باک” سەر بە شاری پیرانشار بە چەکی گەرم کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە داوای کڕینی ماتۆڕ لە باوکی دەکات. باوکی کە “ماڵماڵ”ی ناوە، یەکەم جار دژی کڕینی ماتۆر دەوەستێتەوە و لە پاشان پەیمانی پێدەدات کە سەرلەبەیانی ڕۆژی داهاتوو بۆی بکڕێت بەڵام ئەمیر ئەرسەلان ڕازی نابێت و لە کۆتاییدا خۆی دەکوژێت.

شیاوی باسە کە: فەقیری، بێکاری، هەڵاواردن، دابەشبوونی ناهاوسانی کانگا ئابوورییەکان، دەستبەسەرکردنە بێبنەماکان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، کێشەی ئابووری و نائومێدی و… بۆتە هۆی خۆکوشتنی منداڵان، مێرمنداڵان و گەنجان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا بە هەژمارکردنی ئەو خۆکوژیە ۳٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ۲۰ کەس لەوانە ژن و ۱٤ کەس پیاو بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان