KMMK:
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی جوونی ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.
شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.
ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لەو مانگەدا ٣ هاوڵاتی لەسێدارە دراون. یەکێک لەو کەسانە هیدایەت عەبدوللاپوور بوو کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتە کوردستانیەکان بە سێدارە مەحکووم کرابوو، ناوبراو لە ناوەندی سپای ئێران تیرباران کرا.
رێژە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شوێن | تۆمەت |
1 | هیدایەت عەبدوللاپوور | 26.06.2020 | شنۆ | ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکان | |
2 | رەحیم یوسفی | 40 | 10.06.2020 | پیرانشار | کوشتن (قصاص) |
3 | مەحەمەد عەزیز مەحمودی | ؟ | 30.06.2020 | سنه | کوشتن (قصاص) |
ژینگە
لەو مانگەدا سێ کەس لە جالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی دارستانەکان گیانیان لەدەست دا.
موختار خەندان، بەلال ئەمینی و یاسین کەریمی سێ چالاکی ژینگەپارێز بوون کە گیانیان لەدەست دا. شیمانەی کژرانی بە ئەنقەستی ئەو چالاکانە لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ئێرانەوە هەیە.
گرتن و زیندان
بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ١٩ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.
رێژە | ناو | رێکەوت | شوێن | هۆکار |
1 | شارام مستەفاپوور | 01.06.2020 | ورمێ | نادیار |
2 | عومەر خاکنەژاد | 02.06.2020 | پیرانشار | نادیار |
3 | بابەک دەبیریان | 08.06.2020 | کرماشان | چالاکی مەدەنی |
4 | سەهیب ساعدی | 08.06.2020 | سنه | چالاکی زینگە |
5 | خەیرەت پەرواز | 12.06.2020 | مەریوان | نادیار |
6 | سەید ئەحمەد سابیری | 22.06.2020 | پیرانشار | نادیار |
7 | برایم شوریانی | 22.06.2020 | بانه | نادیار |
8 | عەلی عەزیزیان | 22.06.2020 | بازارچەی پەرویزخان | کاسبکار |
9 | پیام عەزیزیان | 22.06.2020 | بازارچەی پەرویزخان | کاسبکار |
10 | مورتەزا ئەمیر | 22.06.2020 | بازارچەی پەرویزخان | کاسبکار |
11 | مستەفا ئەمیری | 22.06.2020 | بازارچەی پەرویزخان | کاسبکار |
12 | ئەرسەلان ناتووش | 26.06.2020 | ورمێ | نادیار |
13 | رەزا سۆفیوەند | 27.06.2020 | دۆروود | نادیار |
14 | ئەفشین شێخ ئیسلامی | 27.06.2020 | سنه | چالاکی مەدەنی |
15 | فەرانەک جەمشیدی | 28.06.2020 | سنه | چالاکی ژینگە |
16 | خالس پوورمحەمەد | 29.06.2020 | ماکو | هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان |
17 | مەحەمەد | 29.06.2020 | ماکو | هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان |
18 | سەمەد | 29.06.2020 | ماکو | هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان |
19 | ئەردەشیر بروک میلان | 29.06.2020 | ماکو | هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان |
کۆڵبەر و کاسبکار
لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو
رێژە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شوێن | هۆکار |
1 | سەجاد دەلایی میلان | ؟ | 03.06.2020 | چالدران | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
2 | عومەر مەسلەحەتی | ؟ | 06.06.2020 | نۆکانی سەردەشت | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
3 | ئەرهان گورور | ؟ | 16.06.2020 | سلماس | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
4 | قاسم سەریازی | ؟ | 25.06.2020 | چالدران | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
5 | شاکر بروکی میلان | ؟ | 26.06.2020 | چالدران | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
6 | سالم سۆلەیمان نەژاد | ؟ | 28.06.2020 | ورمێ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
کۆلبەر و کاسبکاری بریندار
رێژە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شوێن | هۆکار |
1 | عەلی مەعارفی | ؟ | 04.06.2020 | بانه | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
2 | عەبدول رەحمان شاقی | ؟ | 06.06.2020 | نوکان سردشت | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
3 | هێمن موزەفەری | ؟ | 06.06.2020 | هانه گرمله | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
4 | مەحەمەد رۆستەمی | ؟ | 06.06.2020 | سەقز | لێدان لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ئێران |
5 | هاوبیر ئیبراهیمی | ؟ | 07.06.2020 | سنووری دیناران | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
6 | ئەرسەلان عەبدولاهی | ؟ | 07.06.2020 | سنووری دیناران | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
7 | عوسامن سالحی | ؟ | 07.06.2020 | سنووری دیناران | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
8 | برایم رەسوڵی | ؟ | 07.06.2020 | سنووری دیناران | تەقەی هیزە سەربازیەکانی ئێران |
9 | قابیل مەرجانی راد | ؟ | 16.06.2020 | ورمێ | تەقینەوەی مین |
10 | سەعید گورور | ؟ | 16.06.2020 | سلماس | تەقەی هێزەکانی تورکیا |
11 | رەسوڵ حەسەن زادە | ؟ | 16.06.2020 | دۆڵەتوو | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
12 | هادی راستی | ؟ | 16.06.2020 | بانە | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
13 | ئەیوب رۆستەمی | 27 | 21.06.2020 | شوشمێ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
14 | ؟ | ؟ | 22.06.2020 | هەنگە ژاڵە | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
15 | ؟ | ؟ | 22.06.2020 | هەنگە ژاڵە | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
16 | یاسین ئەعلایی | ؟ | 25.06.2020 | چاڵدران | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
17 | رەزا دەلای میلان | ؟ | 25.06.2020 | چاڵدران | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
18 | ئەرسەلان ناتوش | ؟ | 26.06.2020 | ورمێ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
19 | داود مەجیدیان | ؟ | 28.06.2020 | ورمێ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
20 | ؟ | ؟ | 28.06.2020 | ورمێ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
21 | عارف خۆدادای | 48 | 29.06.2020 | نەوسود | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
22 | جەمیل عەبدی | 29 | 29.06.2020 | نەوسود | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
23 | توفیق رستاد | ؟ | 29.06.2020 | نەوسود | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
خۆکووژی
لەم مانگەدا ٥ کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
رێژە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شوێن | هۆکار |
1 | نگین کەرەمی | 16 | 10.06.2020 | سەقز | کێشەی ماڵباتی |
2 | رۆژین فەلاحی | 22 | 13.06.2020 | مەریوان | کێشەی ماڵباتی |
3 | شیوا ئیسماعیلی | ؟ | 22.06.2020 | مەهاباد | کێشەی ماڵباتی |
4 | سۆمییە فەتحی | 18 | 20.06.2020 | کرماشان | کێشەی ماڵباتی |
5 | شلێر بەرزنجی | 28 | 21.06.2020 | ورمێ | زەماوەندی زۆرەملی |
مین
لەم مانگە دا دوو کەس بە هۆیی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون.
رێژە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شوێن | ئاکام |
1 | دەروێش مینە | 49 | 16.06.2020 | بانە | مردوو |
2 | قابیل مەرجانی راد | ؟ | 16.06.2020 | ورمێ | بریندار |
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان