پشتڕاست بوونەوەی حوکمی ١٨ ساڵ زیندان بۆ زیندانییەک لە لایەن دادگای باڵای ئێران

KMMK:

سەردار ئوزمووشی هاوڵاتی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان ڕێبەندانی ساڵی پار لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاریکاری لە پارتی کرێکارانی کوردستان” ١۵ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرابوو کە ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندان پێی ڕاگەیەندرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە هەروەها بە تۆمەتی هەڵگرتنی پەساپۆڕتی ساختەی ٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەوە. واتە سەرجەم ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە کە سەردار ئەزمووش ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەو دامەزراوە ئەمنییە کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: