KMMK:
شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی سپای پاسداران لە دەورووبەری ناوچەی سنووری”شوشمێ” سەر به پارێزگای کرماشان گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانجی چەکەکانیان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەیووب ڕۆستەمی” ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەلاسی باوەجانی هەر دوو لاقی فیشەکی بەرکەوت و بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم کۆڵبەره بە هۆی قوڵی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٧۶ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون و٣٠ کاسبکار و کۆڵبەریش لە لایەن هێزه سنووری و هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان