بەشوودانی زۆرەملێ، خۆکوژی کچێکی ٢٨ ساڵی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، « شلێر بەرزنجی » ٢٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی ناوچەی مەرگەوەر، ” گوندی کانی دەستار ” لە پارێزگای ورمێ بە لەبەر بەشوودانی زۆرەملێ خۆی سووتاند. پاش خۆسووتاندن ناوبراو لە لایەن بنەماڵەکەی و خەڵکی گەڕەکەکە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ دەگوازرێتەوە، بەڵام بە هۆی خەستی برینەکانی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە: گوشار و زۆرەملی بنەماڵەکەی بووە بە هۆکاری ئەم خۆکوژییە و ئەوان جەختیان لە سەر کردۆتەوە کە لە گەڵ کەسێک کە ئەو حەزی لێنییە هاوسەرگیری بکات، گوشاریان خستۆتە سەر، شلێر کە حەزی لە ئەم هاوسەرگیریە نەبووە، لە کۆتاییدا لە ڕێی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ١۶ ژن خۆیان کوشتووە کە بە هەژماری ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی ورمێ وە ڕێژەی ئەو ژنانەی خۆیان کوشتووە گەیشتووەتە 17 کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان