KMMK:
سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی قرچەکی وەرامین لە لایەن زیندانیانی تاوانە مەترسیدارانەوە کوتەک و لێدان و سوکایەتی پێکرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: سەکینە پەروانە کە لە ۵ی جۆزەردان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەپاندنی حوکمی ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مانی لە خواردن گرتبوو چەندد ڕۆژی بەرێ لە لایەن زیندانیانی بەندی ٣ ناسراو بە تاوانە مەترسیدارەکان کوتەک و لێدانی بەرکەوت.
شیاوی باسە کە: خاتوو سەکینە پەروانە ۳۰ ساڵ تەمەن کوردی خەڵکی خۆراسان کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٩ی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە. ناوبراو ڕێکەوتی ۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی لە لقی ٢۶ی داڕکای ئینقلابی حکوومەت لە تاران بە تۆمەتی گرووپە دژ بەرەکانی دەسەڵات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ بێبەری بوون لە ئەندامەتی لە گرووپ و کۆمەڵە سیاسییەکان مەحکووم کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان