گیان لە دەست دانی بەندکراوێک لە شاری سەقز

KMMK:

رۆژی دوو شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو؛ سەید « کەماڵ حوسەینی» ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی زامن ئاوای سەر بە شاری سەقز، ئەو بەندکراوەیە کە رۆژی دوو شەممە لە بەندیخانەی حکومەت لەو شارە گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە کە؛ لە راگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەم بەندکاراوە توشبون بە ڤایرۆسی کرۆنا راگەیەندراوە و لە لایەکی تریشەوە بە پێی وتەی سەرچاوەکان گیان لەدەست دانی ئەم کەسە بەشێوەیەکی گوماناوی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دەشاردرێتەوە و ئەگەری کوژرانی ئەم بەندکراوە زۆرە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان