مەریوان: ژنێکی گەنج خۆی کوشت

KMMK:

“ڕۆژین فەلاحی” تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی مەریوان کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دابوویە خۆکوژی، بە داخەوە پاش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لە دەست دا.

ڕۆژین خەڵکی گوندی”سێور” و دانیشتووی مەریوان بووە و بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون بە هۆی کێشەی بنەماڵەکەیەوە گوشاری لە سەر بووە و دەستی داوەتە خۆکوژی.

شیاوی باس کە خۆکوژی و خۆسوتاندن لە ناو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو ڕێگەیەکی دەربازبوون لە کۆمەڵگای پیاوسالار و یاسای دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران وایە و ئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە سیستەمانە و بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵکشانە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ١۵ ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی و خۆسوتاندن. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان