مەریوان: دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران

KMMK:

دووشەممە۱۹ جۆزەردانی ۲۷۲۰ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی خەیرەت پەروازە خەڵکی ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە لایان ئەو هێزانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە و سەرەڕای بە دواچوونی بنەماڵەکەی تا هێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆی دەسبەسەر بوونی لە بەردستدا نییە. کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان