KMMK:
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەتار ئەسغەری خەڵکی گوندی” لیک بن” سەر بە شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە زەوییە کشتووکاڵییەکەی خۆی سەرقاڵی کاری وەرزێری بووە کە ئەم مینە پێیدا تەقیوەتەوەو چەندد قامکێکی پێی پەڕیوە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نەغەدە.
لە هەواڵێکی هاوشێوەدا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندی “سارداو”ی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە قۆڵەوە پەڕیووە.
شیاوی باسه تا ئێستە ناوی ئەو هاوڵاتییە بریندارە ئاشکرا نەکراوە و لە پاش ڕووداوەکە نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە بۆ کارەسەری پزیشکی .
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو حاڵەتەوە ٧ هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون و ٢ هاوڵاتیش گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــــتان