KMMK:
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کچێکی تەمەن ١۶ ساڵ بە ناوی ” نگین کەرەمی” کچی خالید کەرەمی دانیشتووی گەرەکی قەوخ لە شاری سەقز هەڵیکوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و وەکوو دەوترێ بە هۆی کێشەیی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە خۆکوژی و خۆسوتاندن بە تایبەت لە نێو ژنان و کچان وەکوو کۆتا ڕێگەی بەر دەستی ئەم توێژە لە کۆمەڵگای داپڵۆسێنراو بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسلامی ڕادیکاڵی سیاسی و پیاو سالاری ماوەتەوە و هەر بۆیە ڕێژەی ئەم دیاردە قیزەون و بە ئەنقەست خوڵقاوە ڕوو لە زیاد بوونەوە و هیچ پلان و بەربەست دانان و توێژینەوەیەکی زانستیانەیشی بۆ نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١۵ ژن و ١٣ پیاو کۆتاییان بت ژیانی خۆیان هــێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان