KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، ١۵کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ( ١٠ پیاو و ۵ ژن) هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاجەر سەعیدی چالاکی بزووتنەوەی ژنان لە شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵ هیچ زانیارییەک لە سەر ناوبراو دەست نەکەوتووە. جێی بیرهانینە هاجەر سەعیدی منداڵێکی هەیە و هەروەها لە ڕۆژی جیهانی کرێکاریشدا جارێک بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ۵٨ چالاکی مەدەنی، سیاسی، ژینگەپارێز و کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


