KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ” هاوبیڕ ئیبراهیمی، ئەرسەلانعەبدوڵڵاهی، عوسمان ساڵحی و ئیبراهیم ڕەسووڵی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری کانی دینارانی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە خەستی برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە لە کاتێکدا ئەم کۆڵبەرانە سەرقاڵی ڕۆیشتن بوون دەکەونە گەمارۆی ئەم هێزانەوە و دەدرێنە بەر ڕەگبار و دەست و پێیان بە گرانی فیشەکی بەردەکەوێ و بریندار دەبن.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە هەژمار ئەم حاڵەتەوە لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٧٠ کۆڵبەر و کاسبکار بە هۆی تەقەی هێزەکانی سنووری و ئەمنی ئێران و تورکیا بریندار و ٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاریش گیانی خۆیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان