کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ئێران کوژرا

KMMK:

دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت بە ناوی ” کامەران گوڵان” لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت لە گەڵ باشووری کوردستان کوژراوە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران کە لەو ناوچە جێگیر کراون، بەرەو گرووپێک لەو کۆڵبەرانەی کە لەو ناوچەیە لە هاتوچۆدا بوون تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا کامەران گوڵان کە تەنیا منداڵی بنەماڵەکەیەتی، بە گرانی بریندار و لە کۆتاییدا گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە ناوبڕاو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و تەنیا نان هێنەری بنەماڵەکەی بووە.

شیاوی باسە کە لە ماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە سنوورییەکان و سپای پاسدارانی ئێرانەوە هەڵکشاوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون کە بە هەژماری ئەم گەنجە ڕەبەتییەوە ڕێژەی گیان بەخت کردووان بە ٢١ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان