KMMK:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، سەکینه پەروانە بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی خۆراسانی ڕەزەوی و ٣١ ساڵ تەمەن لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە تاران ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ قەدەغە کردن لە ئەندامەتی لە گرووپە سیاسییەکانی بەسەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ بێبەری بوون لە ئەندامەتی لە گرووپ و پێکهاتە سیاسییەکانی بەسەردا سەپێنراوە.
شیاوی باسە خاتوو پەروانە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواسترابوویەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی تاران و پاشان بۆ بەندی ٢٠ی زیندانی «اوین».
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


