KMMK:
شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، سوهەیلا حێجاب پارێزەری دادگوستەری خەڵکی کرماشـان پاش چوونی بۆ دادگای پێداچوونەوه لە پارێزگای تاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی قرچەکی وەرامین گوازرایەوە.
سوهەیلا حێجاب چالاکی مەدەنی کورد و پارێزەری دادگوستەری، ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٨١٩ی کوردی، بە تۆمەتگەلی وەکوو: ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، گردبوونەوە و سازان، شێواندنی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاڵۆزی و پێکهێنانی گرووپی نایاسایی” سەرجەم بە ١٨ سال زیندانی تەعزیری مەحکووم کــراوە.
سوهەیلا حێجاب پێشووتریش ڕێکەوتی بەفرانباری ٢٧١٨ی کوردی، لە شاری شیراز دەستبەسەر کرابوو کە پاش تێپەڕاندنی ۵ مانگ لە سەرجەم ئەو حوکمەی بۆی دیاری کرابوو بە لێبوردنی مەرجدار ئازاد بوو.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری، سەرکوت و پێوەلکانی تۆمەتی پڕوپووچ و بێ بنەما هەردەم هەوڵی دەمکوتی ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەڕی گەلی کوردی هەبووە و هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


