کوژرانی کاسبکارێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەر

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو کاسبکارێک بە ناونیشانی “سینا مام سەلیمی” خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێ و بە هۆی تەقەی ئەم هێزانەوە ماشێنەکەی وەردەگەڕێ و ناوبراو گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی دیــکە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی مەنسوور ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی باغی و بەختیار ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی کوندی شەڵماش سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە: گرووپێک کۆڵبەر لە کوێستانە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لە ناوچەی سنووری بیتۆش لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج و ئەم کۆڵبەرانە بە گرانی بریندار بوون.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتانەوە ۵٣ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان